Smiley face
Smiley face
Smiley face

وینى ماندێلا، جه‌نگاوه‌رى دژه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستى کۆچى دوایی کرد

2018-04-03 09:57:24



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وینى ماندێلا، هاوسه‌رى پێشووى نێلسۆن ماندێلا، له‌ ته‌مه‌نى ٨١ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.


دوێنێ، وینى ماندێلا، له‌ ئه‌فریقاى باشور له‌ ته‌مه‌نى ٨١ ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، که‌ به‌ جه‌نگاوه‌رى دژه‌ ڕه‌گه‌رپه‌رستى و ئاپارتاید ناسرابوو.


وینى له‌ جۆهانسبێرگ له‌ باشورى ئه‌فریقا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌نه‌وه‌ کۆچى دوایى کرد، که‌ ماوه‌یه‌کى زۆر بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو.


وینى ماندێلا یه‌کێک بوو له‌ جه‌نگاوه‌ره‌کانى شۆڕش دژى ڕه‌گه‌زپه‌رستى، که‌ شه‌ڕى دژى ئاپارتاید کردوه‌ و ژیانى خۆى بۆ ئازادیی وڵاته‌که‌ى ته‌رخان کردبوو.


ئه‌و وه‌کو "دایکى نه‌ته‌وه‌" ده‌ناسرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى خه‌باتى دژ به‌ یاساى ده‌سه‌ڵاتى که‌مینه‌ى سپى پێس له‌ ئه‌فریقاى باشور.


وینى بۆ ماوه‌ى ٣٨ ساڵ هاوسه‌رى نێلسۆن ماندێلا بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا ٢٧ ساڵ ماندێلا له‌ زیندان بوو له‌ دورگه‌یه‌ک له‌ که‌یپ تاون له‌ ئه‌فریقاى باشور.

 

وینی ماندێلا لەگەڵ نێلسۆن ماندێلا، شوباتی ساڵی ١٩٩٠ دوای ئازادبوونی ماندێلا..

 


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin