Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەژەکە: ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی ڕاستینەی ژنە

2018-04-03 13:49:02



ڕۆژنیوز ـ ناوەندی هەواڵەکان

 

کەژەکە، دەڵێت، ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی ڕاستینەی ژنە، بۆیە پێویستە هەموو شوێنێکی کوردستان بکەینە شەقامی ئازادیی و بەرخۆدان.

 

ئەمڕۆ کۆما ژنێن کوردستان(کەژەکە)، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ٤/ نیسان ڕۆژی ژیانەوەی ڕاستینەی ژن و ژیانەوەی ئەو ژنانەیە کە بۆ گەیشتن بە ئازادیی ڕوویان لە چیاکان کردووە و لە دژی زوڵم ستەم شەڕیان دەستپێکردوە، ئەوانەی لە گوند و شارەکان ڕوویان لە چیاکان کردووە و دەچنە سەر شەقامەکان و هاواری ئازادیی دێننە سەر زمان، هەر بەو جۆش و خرۆشی سەرهڵدانەوە سڵاو لەم ڕۆژە دەکەین.

 

هەروەها، هاتووە: لەبەرچاوی هەموو دونیا ئێمە پارادیگما و نرخی ئازادییمان دەستپێکردووە و دەیپارێزین، ئەم فەلسەفەیە بووەتە پارادیگمایەکی جیهانیی و هێڵێکی ئازادیی، هەر بۆیە وەڵامێکە بۆ تەواوی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیست و هەرچی بێتە پێشمان ئێمە بەرپەرچی دەدەینەوە.

 

کەژەکە لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەیدا، نووسیوێتی:"لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥وە ئێمە ئاگادار ڕەوشی تەندروستی و ژیانی ڕێبەرمان نین و ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئەو بنەمایەکی ژیانییە بۆ ئێمە، بە بەردەوامیی پیلانگێڕییەکی گەورە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت  و ئەشکەنجەدانێکی لە سەرخۆش پەیڕەودەکرێت، بۆیە ئێمە بە تێکۆشانی سەردەم ئەو سیستەمی پیلانگێڕییە تێکدەشکێنین و دەڵێین ئازادیی تۆ ئازادیی ئێمەیە و ژیانت ژیانمانە".

 

لە کۆتاییشدا کەژەکە بانگەوازیی لە گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەکات، کە لە دژی فاشیزم و قڕکردن بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەڵێت: پێویستە هەموو شوێنێکی کوردستان بکەینە شەقامی ئازادیی و بەرخۆدان.

 

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی شاری ڕوحا لە دایکبووە. و سبەینێ ساڵیادی لەدایکبوونیەتی.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin