Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵی چواری نیسان دەستیپێکرد

2018-04-03 15:21:58



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

فیستیڤاڵی کلتور و وێژە، کە بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە بەڕێوەدەچێت،  لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، ١١ هەمین فیستیڤاڵی کلتور و وێژە دەستیپێکرد، کە ساڵانە بەبۆنەی ٤/نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە بەڕێوەدەچێت.

 

 

فیستیڤاڵەکە لەلایەن دەزگای پەروەردە و فێرکردن و بەبەشداریی خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتیی و ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

لە فیستیڤاڵەکەدا، بێریڤان دەمیر، ئەندامی دەزگای پەروەردە و فێرکردن ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان و ١١ هەمین فیستیڤاڵی کلتور و وێژی پیرۆزکرد.

 

 

پاشان، ئەو خوێندکارانی وەرزشەوان ئاڵای ڕەنگی سور، زەرد و سەوز-یان هەڵکرد و بە دەوری مەیدانی وەرشەدا سورانەوە، دواتر ماراسۆنێک بەناوی (ئەستێرەی گەنجان) بە بەشداریی خوێندکارانی کچ و کوڕ ئەنجامدرا.

 

 

دواتر خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی پێشبڕکێی بازی درێژ-یان ئەنجامدا و خوێندکارانی سەرەتایی ماراسۆنی ١٠٠ مەتر بۆ ٤٠٠ مەتریان ئەنجامدا.

 

لە چوارچێوەی فستیڤاڵەکەدا و دوای پێشکەشکردنی یارییە وەرزشییەکان، لە هۆڵی کۆنفرانسی کامپەکە، پێشانگایەکیی وێنەیی کرایەوە.

 

 

لە پێشانگاکەدا بەشێک تایبەت کرابوو بە تابلۆ و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەسێک بۆ شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد و بەشیک-یش بۆ کۆچبەریی کامپی مەخمور تایبەتکرابوو.

 

 

فیستیڤاڵەکە سبەینێ-ش بەردەوامیی دەبێت.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin