Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ سروشت.. بەوێنە

2018-04-05 13:20:54



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

لە هەڵەبجە پێنجەمین فیستیڤاڵى خۆراکى گیایى و سروشتى به‌ڕێوه‌چوو.

 

به‌دروشمى "به‌ خۆراکى گیایى ژیانمان ته‌ندروستتر ده‌که‌ین"، بەسه‌رپه‌رشتى هه‌ر دوو ڕێکخراوى ئارامیى بۆ پاراستنى مرۆڤ و ژینگه‌ و ڕێکخراوى نوێ بۆ پاراستنى ژینگه‌ و مافه‌کانى ژنان، ئەمڕۆ له‌ پارکى یاریى هه‌ڵه‌بجه،‌ فیستیڤاڵى خۆراکى گیایى و سروشتیى به‌ڕێوه‌چوو.

 

لە فیستیڤاڵەکەدا سەدان جۆری گیا و خواردنی سروشتیی لە ٢٥ ژووردا نمایشکرن.

 

گژوگیا سروشتییه‌کیان به‌چه‌ندین شێوه‌ نمایش کرابون، هه‌ندێکیان به‌کوڵاوى و سوه‌رکراوه‌یى وه‌کو ژه‌مه‌ خواردنێک و هه‌ندێکى تریشیان وه‌ک چه‌ره‌سات و به‌شه‌که‌ى تریشیان وه‌کو دەرمان بۆ چاره‌سه‌رى نەخۆشیی برین.

 

ڕێواس، گۆزروانه‌،  پاقله‌، که‌له‌رم، قه‌رنابیت، گه‌ڵا سڵق، بارزڵنگ، شویت، دۆڵمه‌، نه‌عنا، هه‌زبێ(جاترە)، مێخه‌ک، زه‌رده‌چۆ،‌ گژوگیا سه‌ره‌کییەکانی نێو فیستیڤاڵه‌که‌ بوون.

 

ئامانج له‌سازدانى فیستیڤاڵه‌که‌ ئاشناکردنی هاوڵاتیانە بە گژوگیاى سروشتى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانى گژوگیاى سروشتیى، وەک چۆن لە سەردەمانی کۆندا بەکارهاتووە.

 

 

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin