Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند

2018-04-06 23:17:18



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەدێی چوارقوڕنە بە پەت خۆی خنکاندووە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نەزانراوە.

 

ئێوارەی  ئەمڕۆ، لە شارەدێی چوارقوڕنە-ی سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"پێشمەرگەکە ناوی  (ع.خ.ف)ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧-ە و خاوەنی چوار منداڵە، لە ماڵەکەی خۆی، بە پەت  خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە".

 

 

وتیشی:"هۆکاری خۆ خنکاندنەکە نەزانراوە، بەڵام دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە".

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٠٩ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

 

پێشمەرگەکە

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin