Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆڵبەریی، شەڕی نان لەگەڵ مردن

2018-04-07 11:47:19



ڕۆژنیوز- سەمیرا شەهابی

 

کۆڵبەر قوربانییەکی بێ تاوانی دەستی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتە و خراپی باری ئابووریی ناچاری دەکات، کە بۆ دەستکەوتنی نان شەڕ لەگەڵ مردن بکات.

 

ڕۆژانە هەواڵی جۆراوجۆری لە سەر کۆڵبەران بڵاو دەبێتەوە و بە لەدەستدانی بەشێک لە جەستە و کوژرانیان بە فیشەکی سەربازانی دەوڵەتی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر و سوکایەتی پێکردنییان بووەتە مانشێتی زۆرێک لە ڕۆژنامە و هەواڵەکانی دونیا.

 

کوردستان، وەک دایکێک وایە کە هەر جارێک بە ژانی منداڵێکییەوە دەتلێتەوە، ژانی پارچەبوونی لەنێوان دەوڵەتان، جەنگ و خوێن ڕشتنەکانی، کۆچبەربوون و ئاوەرییەکانی، سێدارە، زیندان، ئەنفال و وەدەرنان و ...هتد، لە دێر زەمانیشەوە ژانی ڕۆڵە کۆڵبەرەکانی لەگەڵ ئازارەکانی تری هەڵگرتووە، ئەو کۆڵبەرەی کە ڕێگای هەوراز و نشێوەکان دەبڕێت لەپێناو ژیان.

هەرچەندە کوردستان خاکێکی دەوڵەمەند و پڕ گەوهەری هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیستمێکی ئابووریی گونجاو و قۆرغکاریی دەسەڵات، هەر هاوڵاتییەک بە جۆرێک شەڕ بۆ دەستکەوتنی پاروە نانێک دەکات، بەڵام شەڕی کۆڵبەریی لە هەموو شەڕەکانی دیکلە سەختترە.

 

کۆڵبەر، تەمەن ناناسێت، گەنج و پیر بێ گویدان بە ساردیی و گەرمی هەوا باری ٦٠ بۆ ٧٠ کیلۆیی لەشەر پشت و شانیان هەڵدەگرن و لە پارچەیەکی کوردستانەوە بۆ پارچەیەکی دیکە بەڕێدەکەون و  ئەگەر لە شاخێک نەکەوتنە خوارەوە، یانیش لەناو بەرفرادا گیانیان نەسپارد، یان لە تینوێتییی گەرمای تاقەت پڕوکێنی هاویندا نەخنکان، یانیش لە گولـلەی سەربازەکانی دەوڵەت و تەقینەوەی مینی چێندراو دەربازیان بوو، ئەوا دوای چەندین کاتژمێر دەگەنە پارچەیەکی دیکەی کوردستان و شمەکەکان بە بڕە پارەیەکی کەم ساغ دەکەنەوە و  دڵیان خۆش دەکەن، کە لە شەڕی ئەو ڕۆژەش بە سەلامەتیی دەرچوون و سکی خۆیان و منداڵەکانیان تێرکرد.

 

شایەنی باسە کاری کۆڵبەریی زیاتر لە ناوچە سنوورییەکان و زۆرتر لە ناوچەکانی سنوورییەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵات و باکور دا دەکرێت و ئەم کارەش لە ڕوانگەی بەرپرسانەوە نایاساییە، لە کاتێکدا ئەوان خۆیان بە بەرپرسیار نابینن لە بەرامبەر بێکاربوونی خەڵک و کوشتی کوڵبەران،  ساڵانەش ژمارەی گیان لە دەستدانی کۆڵبەران ڕوو لە زیادبوون دەکات.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin