Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەرێمی کوردستاندا سوپای تورک کەوتە بۆسەی گەریلاوە

2018-04-08 11:30:23



ڕۆژنیوز – سیدەکان

 

گەریلاکان لە دەڤەری سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر، تیمێکی سوپای تورک-یان کردە ئامانج و چەندین سەرباز کوژراون.

 

دوێنێ گەریلاکانی هەپەگە، چالاکییەکان دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورک ئەنجامدا، کە چەندین کیلۆمەتر هاتوونەتە خاکی باشوری کوردستانەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، گەریلاکان لەڕێگای سەربازەکانی تورکیادا تەقەمنییان داناوە، لەکاتی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکدا پێیاندا تەقیوەتەوە و چەندین سەرباز کوژراون.

 

لەسەر ئەو چالاکییە، تا ئێستا هەپەگە ڕاگەیەندراوی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin