Smiley face
Smiley face
Smiley face

فینلەندا، لەدایکبوونی ئۆجالان و ڕاگەیاندنی پژاک و یەپەژە پیرۆزکرا

2018-04-08 14:57:38



ڕۆژنیوز - فینلەندا

 

لە فینلەندا بۆ یادەکانی لەدایکبوونی ئۆجالان و ڕاگەیاندنی پژاک و یەپەژە چەند چالاکیەک بەڕێوەچوو.

 

دوێنێ، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و ساڵیادی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، سیمینارێک و چەند چالاکییەکی هونەری لە وڵاتی فینلەندا سازکرا.

 

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدان دەستیپێکرد، دواتر سیمینیارێک لەلایەن مامۆستا(جەعفەر کەریمی) لەسەر مێژووی سەرھەڵدان و شۆڕشە کوردییەکان پێشکەشکرا و ڕۆڵ و کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان تێدا ھەڵسەنگێنرا.

 

 

لە کۆتاییشدا بۆچوونی ئامادەبووان خرایەروو، پاشان مەراسیمەکە بە خواردنەوەی شیرینی و شادی دەربڕین کۆتایی هات.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin