Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دهۆک ژنێکی ئێزدی کوژرا

2018-04-09 10:39:02



ڕۆژنیوز - ئیبراهیم ئێزدی

 

ژنێکی گەنجی ئێزدی لە کامپی خانکێ، لە دوای چەند ڕۆژ لە ونبوونی لە نزیک ڕووباری خانکێ-ی سەر بە دهۆک بە کوژراوی دۆزرایەوە.

 

نەجات بەرجەس، ژنێکی ئێزدییە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە کامپی خانکێ، ونبووبوو، لە دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، دوێنی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

 

تا ئێستا هۆکاری کوشتنی نەجات نازانرێت و پۆلیسی دهۆکیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

 

نەجات بەرجەس بە هۆکاری پەلاماری چەتەکانی بۆ سەر شەنگال و دەوروبەری لە ساڵی ٢٠١٤ دا، بە ناچاری لە گەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی پارێزگای دهۆک دەبن و لە کامپی خانکێ نیشتەجێ دەبن.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١١٢ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin