Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌وروپا، ٩٠٠ ئه‌ندامى کۆنگره‌یه‌ک بڕیارى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکیاندا

2018-04-09 11:00:29



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیکى کورده‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا - ناڤده‌م، که‌ ڕێکخراوی چه‌تری کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، پێنجه‌مین کۆنگره‌ی خۆی به‌ به‌شداریی ٩٠٠ ئه‌ندام به‌ڕێوه‌برد و له‌ کۆنگره‌که‌دا بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵا و که‌رتی گه‌شتیاریی تورکیایان ده‌رکرد.


ناوه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیکى کورده‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا پێنجه‌مین کۆنگره‌ی خۆی به‌ به‌شداریی ٩٠٠ ئه‌ندام به‌ڕێوه‌برد، له‌ کۆنگره‌که‌یاندا بڕیاری بایکۆتکردنی کاڵا و شمه‌ک و که‌لوپه‌لى تورکیایان دا.


ناوه‌ندی کۆڵگه‌ی دیموکراتیکی کورده‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا (ناڤده‌م - NAV-DEM) گه‌وره‌ترین چه‌تری ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و ٢٦٠ ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ شاری کۆلنی ئه‌ڵمانیا پێنجه‌مین کۆنگره‌ی خۆی به‌ به‌شداریی ٩٠٠ ئه‌ندام ئه‌نجامدا، کۆنگره‌که‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.


جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی کۆنگره‌، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌ڵمانیا، کوردستان و تورکیا به‌شداری کۆنگره‌که‌ بوون و په‌یامی پشتگیریی خۆیان گه‌یانده‌ ناڤده‌م.


زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی وته‌یان پێشکه‌ش کرد هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی گۆشه‌گیریی قورس له‌سه‌ر ئۆجالان و داگیرکردنی عه‌فرین و سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به‌ کورد، کرد.


له‌ کۆنگره‌که‌دا بڕیاری بایکۆتکردنی که‌لوپه‌ل و کاڵای تورکی و که‌رتی گه‌شتیاریی تورکیا درا، ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیاش به‌رامبه‌ر به‌ کورد گیرا، قه‌ده‌غه‌کردنی پۆسته‌ره‌کانی ئۆجالان و ده‌ستگیرکردنی سیاسه‌تمه‌درانی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ ئیدانه‌کران.


له‌ کۆنگره‌که‌دا ئایته‌ن کاپڵان و تاهیر کۆچه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه‌ بۆ هاوسه‌رۆکی ناڤده‌م هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکرا، که‌ ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی "ئیدی به‌سه‌" به‌هێزتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌، به‌ڕێوه‌ ببرێت.


به‌شێک له‌ بڕیاره‌کانی پێنجه‌مین کۆنگره‌ی ناڤده‌م


* ناڤده‌م ئازادیی و ئاسایشی ئۆجالان به‌ ئازادیی و ئاسایشی گه‌لی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌زانێت. ئه‌نجامدانی چالاکی و کاری پێویست له‌و بواره‌دا، بابه‌تی سه‌ره‌کی و به‌رده‌وامی ناڤده‌مه‌.  


* ناڤده‌م که‌لوپه‌ل و که‌رتی گه‌شتیاری تورکیا بایکۆت ده‌کات و داواش له‌ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌کات سه‌ردانی تورکیا نه‌که‌ن و که‌لوپه‌ل و کاڵای تورکی نه‌کڕن.


* که‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیکردن و هاوکاری بۆ عه‌فرین به‌ شێوه‌یه‌کی کارا به‌رده‌وامیی پێده‌درێت.


* بۆ بابه‌تی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان که‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تی "ئیدی به‌سه‌ - Êdî Bes e, Es Reicht" له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.


* بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ قبوڵ بکرێت درێژه‌ به‌کاره‌کانی خۆیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ده‌ن.


* بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی کورد له‌ خوێندنگه‌کانی ئه‌ڵمانیا قبوڵ بکرێن، کار و چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


* به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که‌ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد پێویسته‌ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا که‌ ئێمه‌ تیایاندا ده‌ژین، ده‌بێت هه‌وڵه‌کان له‌ ئاستی پێشه‌نگایه‌تیدا بن. بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ رێکخراو و رێکخستنه‌کانی دژه‌ فاشیست، دیموکراتیک، پێشکه‌وتوخواز، فیمینیست، ژینگه‌پارێز، ئازادیپارێز، مرۆیی، ئاشتیخواز، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی شارستانی، حزبه‌ سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کان له‌ پلاتفۆرمی هاوبه‌شدا کار ده‌که‌ن.


* بۆ پێشخستنی و پیشکه‌شکردنیان به‌ کۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ موزیک، ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ، شانۆ، ئه‌ده‌ب و سینه‌مای کورد بڕه‌خسێنرێن و له‌ ئاستێکی به‌هێزه‌دا خاوه‌ندارییان لێ بکرێت.

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin