Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕوسیا: ئیسرائیل بۆردوومانى فڕۆکه‌خانه‌که‌ى سوریای کردوه‌

2018-04-09 11:43:33



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، که‌ دوو فڕۆکه‌ى جه‌گیى ئیسرائیل له‌ جۆرى F-15 بۆردوومانى فڕۆکه‌خانه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى سوریایان کردوه‌.


که‌مێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا، بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ ئیسرائیل هێرشه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى تیفۆرى شارى حومس-ى سوریاى ئه‌نجامداوه‌.


وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا باسى له‌وه‌ کردوه‌، که‌ دوو فڕۆکه‌ى جۆرى F-15ى ئیسرائیل هه‌شت مووشه‌کیان ئاڕاسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌که‌ کردوه‌، به‌ڵام پێنجیان له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى سوریاوه‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سێ موشه‌کیان گه‌یشتوونه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌که‌.


شه‌وى ڕابردوو فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌ربازیی تیفۆر له‌ حومس له‌ ڕۆژئاواى سوریا بۆردوومان کرا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٤ که‌س کوژران، هه‌ر زوو ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا بێبه‌ریبوونى خۆیان له‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاند.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin