Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلا لە دەریای ڕەش گورزێکی کوشندەی لە سوپای تورک وەشاند

2018-04-09 14:28:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە دەریای ڕەش چالاکییەکیان ئەنجام داوە و پێنج سەربازی تورک-یان کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەشیان لە گردەکانەوە هەڵهاتوون و برینداربوون.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە دەریای ڕەش لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دەرسیم-دا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاندا: سوپای تورک لە ٤ی نیسان لە نێوان تۆنیا ترابزۆن و ناوچەی کورتونی گوموشانیە لە دەریای ڕەش،  بە فڕۆکەی سیخوڕی و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد، ڕۆژی دواتر گەریلاکان لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییان ئەنجام دا.

 

دەربارەی ئەنجامی چالاکییەکە هەپەگە ئاشکرای کردووە:" لەو چالاکییەدا بەهۆی نزیکی چالاکییەکەوە سەربازانی تورک هەڵهاتوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، جگە لە چەندین بریندار،  هێزەکانمان چونەتەسەر تەرمی پێنج سەرباز، ئۆپەراسیۆنیش لە سنوورەکە بەردەوامیی هەیە.
 

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ٧ی نیسان کاتژمێر ١٠، فڕۆکەی جەنگی تورک بۆمبیان بەسەر هەرێمی هەفتانیانی سەر بە هەرێمی پاراستنی مەدیا-یان باراندووە، هەروەها لە ڕۆژی ٨ی نیسان لە کاتژمێر ١٣ فڕۆکەی جەنگی هەرێمی خواکورک بۆردوومان کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin