Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌در داوا له‌ حکومه‌ت ده‌کات پێش له‌ هێرشه‌کانى تورکیا بگرێت

2018-04-09 15:03:58



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در، داواى له‌ حکومه‌تى عێراق کرد، که‌ پێش له‌ هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرێت.


ئه‌مڕۆ ماڵپه‌رى فه‌رمى موقته‌دا سه‌در بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ موقته‌دا سه‌در داواى ڕاگرتنى هێرشه‌کانى تورکیاى بۆ سه‌ر خاکى عێراق کردووه‌.


موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامى پرسیارێکدا، که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ناوچه‌کانى باکورى هه‌ولێر و چه‌ند پردێکى ڕووخاندوه‌ و چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازیشى دروستکردوه‌، چى ده‌ڵێت؟


سه‌در ئه‌وه‌ى وتووه‌: داوا له‌ حکومه‌تى عێراق ده‌که‌م ڕێگه‌ له‌و هێرش و هاتنه‌پێشه‌وه‌یه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرێت.


سه‌در ئه‌وه‌شى وتووه‌: باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا به‌ هاوکارى حکومه‌تى عێراق بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin