Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕووسیا: دەبێت کۆنترۆڵی عەفرین ڕادەستی سوریا بکرێت

2018-04-09 17:17:17



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بانگەشە دەکات، کە ئەردۆغان نەیوتووە هێزەکانیان لە عەفرین دەمێننەوە و دەڵێت: دەبێت کۆنترۆڵی عەفرین بدرێتە دەست حکومەتی سوریا.

 

ئەمڕۆ، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە مانەوەی دەوڵەتی توورک و چەتەکانی لە عەفرین دایەوە.

 

سێرگی لاڤرۆڤ،  وتی:"ئەردۆغان هیچ کاتێک نەیوتووە، کە دەیەوێت عەفرین داگیربکات".

 

لاڤرۆڤ، وتیشی: دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک گەیشتە ئامانجەکەی خۆی، پێویستە هێزەکەی لە عەفرین بکشێنێتەوە و کۆنترۆڵی شارەکە بداتە دەست حکومەتی سوریا.

 

دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی ڕوسیا لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم هێرشی داگیرکاریی بۆسەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و لە بەرامبەردا ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی هەرە مەزن ڕێگەی نەدا سوپای تورک و چەتەکانی بکەونە ناو عەفرین، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنیی کۆمەڵکوژکرد، هاوڵاتیان ناچاربوون شوێنی خۆیان جێبهێڵن و ١٨/ئازار هێزە داگیرکەرەکان چوونە ناو عەفرین.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin