ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
له شارى ئیدلیب له سوریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٢٣ که‌س کوژران و ٣٥ که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون.
شه‌وى ڕابردوو له شارى ئیدلیب له ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى مه‌ده‌نى، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠ که‌س بوونه قوربانى.
هێشتا هۆکارى ته‌قینه‌وه‌که نه‌زاندراوه، به‌ڵام به ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدراوه و ڕه‌وشى به‌شێک له برینداره‌کان باش نییه و پێده‌چێت ژماره‌ى کوژراوه‌کان زیاتر ببێت.
شارى ئیدلیب له‌ژێر کۆنترۆڵى چه‌ته‌کانى جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره-دایه.
ک.ک