Smiley face
Smiley face
Smiley face

ده‌یه‌مین فیستیڤاڵی ڕواندز به‌ڕێوه‌چوو.. به‌ وێنه‌

2018-04-10 17:46:35



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم 


ده‌یه‌مین فیستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندز به‌ دروشمی "ڕواندز مێژوویه‌کی زیندوو، سه‌روه‌رییه‌کی هه‌میشه‌یی" سازکرا.


ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی ڕواندزی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداریی و حزبیی و جه‌ماوه‌ری شارۆچکه‌ی ڕواندز، ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندز له‌ هۆڵی بۆنه‌کان ئه‌نجامدرا.


سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی ڕواندز ده‌ستیپێکرد.


دواتر کوێستان ئه‌حمه‌د قایمقامی شارۆچکه‌ی ڕواندز له‌ وته‌یه‌کدا وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی فیستیڤاڵ قسه‌ى کرد و وتى: دڵخۆشین که‌ ئه‌مڕۆ ڕواندز هه‌موانی کۆکرده‌وه‌ و هیوادارین بڕگه‌ و بابه‌ته‌کانی ئه‌م ساڵی فیستیڤاڵمان ببێته‌ هۆى پێشکه‌وتنى زیاتر.


هه‌ر له‌ فیستیڤاڵه‌که‌دا تیپی مۆسیقای  په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی ڕواندز به‌ پێشکه‌شکردنی چه‌ند ئاواز و گۆرانی فۆلکۆری تایبه‌ت به‌ ڕواندز، به‌رده‌وامی به‌ فێستیڤاڵه‌که‌دا و شاعیرانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیش به‌شداربوون به‌ پێشکه‌شکردنی شیعره‌کانیان.


به‌شێکی دیکه‌ى فیستیڤاڵی ڕۆژی ڕواندزی بریتی بوو له‌ نمایشکردنی پێشانگای فۆتۆگرافی و جل و به‌رگی دێرینی کوردی و که‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌ فۆلکۆرییه‌کان که‌ گوزارشت بوو له‌ ژیانی دێرینی باب و باپیرانی خه‌ڵکى ناوچه‌که‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin