Smiley face
Smiley face
Smiley face

بڕیاری زیندانیکردن بۆ چوار ئه‌ندامى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا

2018-04-10 18:35:24



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵ بڕیارى زیندانیکردن بۆ چوار ئه‌ندامى دیکه‌ى پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا، به‌رپرسى هه‌ده‌په‌ى ناوچه‌ى ئاڤجیلار-یشى تێدایه‌.


ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ بڕیاریکردنى زینیدانیکردن بۆ چوار ئه‌ندامى هه‌ده‌په‌ ده‌رچوو، که‌ ڕۆژى ٤ى ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوچه‌ى ئاڤجیلار له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیرکرابوون.


ڕۆژى ٤ى ئه‌م مانگه‌ پۆلیس هێرشى کرده‌ سه‌ر ناوه‌ندى هه‌ده‌په‌ له‌ ناوچه‌ى ئاڤجیلار له‌ ئه‌سته‌نبوڵ و ٢٣ که‌س ده‌ستگیرکران.


به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌و ٢٣ که‌سه‌ چواریان به‌ تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخستن" بڕیارى زیندانیکردنیان ده‌رکرا و ئه‌وانى دیکه‌ش به‌ که‌فاله‌ت ئازادکران.


له‌ناو ئه‌و چوار که‌سه‌دا، به‌رپرسى هه‌ده‌په‌ى ئاڤجیلارى تێدایه‌.


تا ئێستا زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرسى هه‌ده‌په‌ و پارته‌ کوردییه‌کان له‌ باکورى کوردستان و تورکیا ده‌ستگیرکراون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin