Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبانێ لە کەرکوکە

2018-04-11 09:23:40



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

کۆبانێ لە کەرکوک، مێژووی کورد و جیهان دەهێنێتە بەر دیدەی مرۆڤ.

 

له‌بازاڕی میللی گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌-ی شاری کەرکوک، سۆران عەبدولوەهاب دوکانێکی بچوکی سارەدەمەنیی هەیە، بەڵام جیاواز لە هەر ساردەمەنییەکی دیکە، هەموو ستێک لەوێ جێگای سەرنج و تێڕامانە.

 

 

سارده‌مه‌نیی کۆبانێ، ناوی ئەو دوکانەیە و سه‌ره‌تا هه‌ر تابلۆی ناوه‌که‌ی مرۆڤ ڕادەگرێت، کاتێک بۆ خواردنەوەی شەربەتێک یان خواردنی ساردەمەنییەک و شیرینییەک دەچێتە دوکانە، ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ مهاباد بۆلای قازی محەمەد و حەسەن زیرەک و محەمەدی ماملێ ئاوازێکی ئەفسوناویی دەدەن بە گوێتدا، پاشان دێتەوە بۆلای شێخ مەحمودی حەفید و ئیبراهیم ئەحمەد و پیرەمێرد-یش خەریکی کردنەوەی ئاگری نەورۆزە و شێرۆک بێکەس-یش شیعرێک بۆ کەرکوک دەخوێنێتەوە.

 

 

لە ساردەمەنیی کۆبانی، سەدان فۆتۆی کۆن و نوێ-ی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد جیهان و بەتایبەت فۆتۆی کەسایەتی و پێشەنگ و شاعیر و هونەرمەندانی کورد و گەریلا و شەڕڤان و پێشمەرگە هەڵواسروان.

 

 

سۆران، نزیکه‌ی ١٠ ساڵه‌ دوکانی سارده‌مه‌نی و شیرینی هه‌یه‌ و له‌ خۆشه‌ویستی بۆ داستانی کۆبانی ناوی دوکانه‌که‌ی کردووه‌ به‌ کۆبانی، ئه‌و له‌ ساڵی ١٩٩٥-‌وه‌ ئاره‌زووی کۆکردنه‌وه‌ی فۆتۆی هه‌یه‌ و له‌هه‌رجێیه‌ک فۆتۆیه‌ک سه‌رنجی راکێشابێت هه‌ڵیگرتوه‌ته‌وه‌ و کڕیوێتی و پاش دانانی دوکانەکەی لەوێدا هەڵیواسیوە.

 

ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە ساردەمەنیی کۆبانێ دەکات، ئەوێ وەک پێشنگایەکی لێهاتووە و جگە لە تەماشاکردنی فۆتۆکان بۆ خۆشیان فتۆیەکی یادگاریی لەوێدا تۆمار دەکەن.

 

خاوه‌نی سارده‌مه‌نی کۆبانی، چەندین جار داوای لێکراوە، کە فۆتۆکانی لە پێشنگایەکدا نمایش بکات، بەڵام دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە و ئومێد دەکات لە داهاتوودا ئەو دەرفەتەی بۆ بڕەخسێت.

 

سۆران عەبدولوەهاب

 

زاهیر ره‌حمان، یەکێک لە سەردانیکەرانی کۆبانێ بوو، سەبارەت بە فۆتۆکانی ساردەمەنیی کۆبانێ، وتی:"وێنه‌کانی نێو دوکانه‌که‌ی ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مێژوی خۆم و ناسینی سه‌رکردایه‌تی کورد و کلتور و که‌له‌پوری گه‌له‌که‌م و جیهانیش".

 

زاهیر ره‌حمان

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin