Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک خاوەن قەرزە و قەرزداریشە

2018-04-11 10:15:06



ڕۆژنیوز- که‌رکوک

 

هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق پاره‌ی ئیداره‌ی که‌رکوک قه‌رزدارن، ئیدارەی کەرکوک-یش نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دینارقه‌رزداری ئەو بەڵێندەرانەن، کە پرۆژەیان بۆ شارەکە ئەنجامداوە.

 

 به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین کێڵگه‌ی نه‌وت، که‌رکوک به‌یه‌کێک له‌ شاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی عێراق و جیهان داده‌ندرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ سود له‌ داهاتی ئه‌و شاره‌ بۆ هاوڵاتیانی که‌رکوک وه‌ربگیردرێت، چونکەئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا حکومه‌تی هه‌رێم و له‌ ئێستاشدا حکومه‌تی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاته‌که‌یدا گرتووه‌.

 

به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونەی ڕۆژنیوز ئه‌نجامیداوه‌، حکومه‌تی عێراقی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 500 ملیار دیناری شایسته‌ دارییه‌کانی که‌رکوکدا گرتووه‌، هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمیش 51 ملیار دیناری بودجه‌ی پترۆ دولاری لایە.

 

دوای نزیکبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی داعش له‌ شاری که‌رکوک له‌ ساڵی 2014، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییەکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌ستی به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی هاڤانا‌ و بای حه‌سه‌ن-دا گرت و هه‌نارده‌ی ده‌کرد، بڕیار بوو مانگانه‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلار وه‌ک بودجه‌ی پترۆ دۆلار ڕه‌وانه‌ی شاره‌که‌ بکات، چه‌ند جارێک ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی نارد، به‌ڵام دواتر ڕایگرت و ئێستا بڕی 51 ملیۆن دۆلار لای حکومه‌تی هه‌رێمە و دەستی بەسەردا گیراوە.

 

هەروەها، به‌ بیانووی شەڕی داعش و ڕووبه‌ڕونه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌گه‌ڵ داعش، ماوه‌ی چوار ساڵه‌ حکومه‌تی عێراق هیچ بڕه‌ پاریه‌کی وه‌ک شایسته‌ی داریی بۆ پارێزگاکه‌ نه‌ناردووه‌، کە دەکاتە بڕی 500 ملیارد دینار.

 

نەناردنی پارەت پترۆدۆلار و شایستە داراییەکان بۆ کەرکوک،  ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکوک-ی قه‌رزداری به‌ڵێنده‌ره‌کانی شاره‌که‌ کردووە لەبەرامبەر ئەو پرۆژانەی ئەنجامیانداوە، کە بریتییە لە بڕی یەک ملیارد دینار، بۆیە ئیدی ناتواندرێت هیچ پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاریی بۆ کەرکوک ئەنجام بدرێت.

 

لەوبارەیەوە، ئازاد جه‌باریی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، بە ڕۆژنیوزی وت:"هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق، غەدر له‌ شاری که‌رکوک ده‌که‌ن، نەوتەکە دەبەن و پارەکەی ناگەڕێننەوە، به‌هۆی ململانێی نێوان، شاره‌که‌ باجی قورس ده‌دات".

 

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کان له‌ ساڵی 1928 ە‌وه‌ ده‌ست به‌ ده‌رهێنانی نه‌وت کراوه‌ له‌ که‌رکوک ، بیری باباگوڕ گوڕ، یه‌که‌م بیره‌ نه‌وتی شاره‌که‌یه‌ که‌ نه‌وتی تێدا ده‌رهێندرا، دوای 90 ساڵ له‌ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ شاره‌که‌، تا ئێستاش که‌رکوک له‌ خراپترین ئاستی خزمه‌تگوزراییدایه‌ و هاوڵاتیان له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بێ به‌شن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin