Smiley face
Smiley face
Smiley face

دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو

2018-04-11 15:44:24



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئەحمەد

 

دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی ئەنجامدرا.

 

ئەمرۆ لەهۆڵی ڕۆشنبیریی لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی، دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو.

 

لەسەرەتای دیدارەکەدا ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ وتارێکی خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو: لە ١١ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ توانیویانە دژی بەعس ڕاپەڕن، بۆیە ئەمڕۆش دەستنیشانکرا بۆ دیداری فیلمی جینۆساید.

 

 

هەر لەدیدارەکەدا بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی وتی: بەشی ڕۆشنبیریی و هونەریی چەمچەماڵ لەڕێگەی فیلمی جینۆسایدەوە دەیانەوێت ئەو ئازارانەی بەرامبەر خەڵکی سنووری شارۆچکەکە و کوردستان کراوە نیشانی بدەن، بۆئەوەی هەموو لایەک بزانێت چ ستەمێک بەرامبەر گەلی کورد کراوە.

 

 

هەر لەدیدارەکەدا لەلایەن تیپی ه مۆسیقای یاران چەند پارچە میوزیکێک و مەقام پێشکەشکران و دواتریش چەند کورتە فلیمێک وەک ڕاستییە ونبووەکان، سروشتی عەبەڕەش، ماڵ و کلیل، زەوییە ونبووەکان، هەروەها گەڕان بەدوای قاچەکانما نمایش کران.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin