Smiley face
Smiley face
Smiley face

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد تاوتوێ ده‌كات

2018-04-12 12:03:38



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد تاوتوێ ده‌كات و پەرلەمانتارانی کوردیش بانگهێشت کراون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سالار مەحمود پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ڕۆژنیوزی ناردووە، ڕایدەگەیەنێت: پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨، له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ ئاماده‌بوونی چەندین لێکۆڵەری بواری جینۆساید و په‌رله‌مانتاران و رەوەندی کوردیی و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد.

 

سالار مەحمود، کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبێت رایگەیاند: لە چواچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستاندا لەناو پەرلەمانی ئەوروپا کەنەکە کۆنفرانسەکە رێک دەخات بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێکی نێوەدەوڵەتی و بەبەشداری چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا.

 

ئاماژەشی بەوەداوە: چەند پەرلەمانتارێکی ئەوروپاش بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بە هەماهەنگی پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسەکە سازکراوە.

 

جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەتایبەت و ئەنفال و کیمیاباران باس دەکرێ. بۆ یەکەم جاریش توێژینەوە لە بارەی تاوانەکانی خورماتوو هەروەها جینۆسایدی زڕگۆشەکانی سەعدیە له‌چوارچێوەی جینۆسایدی گه‌لی كورد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئەوروپا دەکرێت.

 

ئەم چالاکیانە لە چوارچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و بە شێوازێکی زانست و یاسایی چەندین باس ده‌خرێته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ جینۆسایدی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin