Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق هێزه‌کانى له‌سه‌ر سنور خستووه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

2018-04-12 12:14:48



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، که‌ هێزه‌کانیان له‌سه‌ر سنورى سوریا خستووته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک که‌ له‌ سوریا ڕووبدات.


سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق، دوێنێ لێدوانێکى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌مریکا بۆ سوریا و ئه‌گه‌رى کاریگه‌رى ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر عێراق بڵاوکرده‌وه‌.


سه‌عد حه‌دیسى وتى: عێراق هه‌وڵ ده‌دات ململانێکانی سوریا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق نه‌بێت و نابێت ئه‌م گرژییانه‌ی سوریا دووباره‌ هه‌ل به‌ داعش بداته‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ بڵاوببێته‌وه‌.


حه‌دیسى ئه‌وه‌شى وتووه‌: سوپای عێراق له‌سه‌ر سنوره‌کانی سوریا ئاماده‌ باشه‌ و ڕێگه‌ به‌ هیچ چه‌کدارێکی داعش نادات ڕوو بکاته‌ خاکه‌که‌ی.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در، ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى بۆ پاراستنى سنوره‌کانى عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێک که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بکرێته‌ سه‌ر سوریا.


سه‌در، دژایه‌تى خۆیشى بۆ هه‌ر هێرشێک ده‌ربڕیوه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بکرێته‌ سه‌ر سوریا.


ماوه‌یه‌که‌ ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌کارهێنانى هێز ده‌کات دژى ڕژێمى ئه‌سه‌د.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin