Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌ریتانیا، سه‌ندیکایه‌ک به‌ ٤٠٠ هه‌زار ئه‌ندامه‌وه‌ داواى ئازادیی ئۆجالان ده‌کات

2018-04-12 13:15:29



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


سه‌ندیکاى یه‌کێتى دابه‌شکاران و هاوپه‌یمانى کرێکارانى به‌ریتانیا، که‌ ٤٣٠ هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه‌، پشتگیرى که‌مپه‌ینى ئازادیی بۆ ئۆجالانى کرد.


سه‌ندیکاى دابه‌شکاران و هاوپه‌یمانى کرێکاران- USDAW له‌ به‌ریتانیا دوێنێ پشتگیرى که‌مپه‌ینى ئازادیی بۆ ئۆجالان- Freedom for Ocalan ى کرد، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ کۆنترین سه‌ندیکاکانى به‌ریتانیا و ٤٣٠ هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه‌.


جۆن هانێت سکرتێرى گشتی سه‌ندیکاکه‌ له‌ لێدوانێکدا له‌ باره‌ى پشتگیرى که‌مپه‌ینه‌که‌، ڕایگه‌یاندوه‌: بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتی و چاره‌سه‌ریی، ئازادبوونی ئۆجالان زۆر گرنگه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌وپه‌ڕی دڵخۆشییه‌وه‌ پشتیوانى ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ ده‌که‌ین.

 


ڕاشیگه‌یاندوه‌: به‌ڕێز ئۆجالان به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ دادگایی نه‌کراوه‌ و ١٩ ساڵه‌ له‌ زینداندایه‌، مافی کوردان پێشێل ده‌کرێت، ئازادبوونی ئۆجالان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر به‌بایه‌خه‌.


یه‌کێتی دابه‌شکاران و هاوپه‌یمانی کرێکاران -  USDAWله‌ ساڵی ١٩٤٧ دامه‌زراوه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ندیکا هه‌ره‌ کۆنه‌کانی به‌ریتانیا و ٤٣٤ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin