Smiley face
Smiley face
Smiley face

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئیدانه‌ی داگیرکردنی عه‌فرینیان کرد

2018-04-13 15:03:05



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ڕیاز پایته‌ختی سعودیه‌ کۆبوونه‌وه‌ و ئیدانه‌ی داگیرکردنی عه‌فرین-یان کرد له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌.


ئاژانسه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، که‌ دوێنێ له‌ ڕیاز له‌ پایته‌ختى سعودیه‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه‌.


کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ ئاماده‌کاری بووه‌ بۆ کۆنگره‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی، که‌ بڕیاره‌ له‌ 29ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوچه‌ی زه‌هرانی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب باسى هێرش و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سه‌ر خاکی سووریا ئیدانه‌ کردوه‌ و داگیرکردنى عه‌فرین-یان ئیدانه‌ کردوه‌.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌، که‌ داگیرکارییه‌کانی تورکیا، هه‌وڵه‌کانی به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ له‌ سوریا له‌ناو ده‌بات.


هه‌روه‌ها وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌ب ده‌ستێوه‌ردانی ئێران-یشیان له‌ سوریا و هێرشی کیمیایی سوپای ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌ی (دوما) له‌ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئیدانه‌ کردوه‌.


ئه‌و وه‌زیرانه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستینیش، جه‌ختیان له‌سه‌ر ناڕه‌وایی بڕیاری ئیداره‌ی ئه‌مریکا بۆ ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل کرده‌وه‌ و به‌ پێشێلکارییه‌کی مه‌ترسیداری یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناویان بردووه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin