Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی دۆخی سوریا دەکات

2018-04-13 20:46:45



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین شەڕی بە وەکالەت لە سوریا سەریهەڵداوە، جەختیش کراوەتەوە لەوەی، کە بەکارهێنەرانی چەکی کیمیایی لە سوریا سزابدرێن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی سوریاوە دەستیپێکرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پێویستە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوەی ورد بکات و بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە چەکانە لە سوریا سزابدرێن.

 

وتیشی: سوریا گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی جیهان دروستکردووە و چەندین شەڕی بە وەکالەت تێیدا سەریهەڵداوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin