Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بەرلین داوای ئازادیی بۆ ئۆجالان کرا

2018-04-14 08:36:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەنجانی کورد و ئەڵمانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، چالاکییەکی هاوبەشیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ئەنجامدا.

 

ئێوارەی دوێنێ لە بەرلین ڕێپێوانێکی پێنج کیلۆمەتریی بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین و پشتگیریی بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجامدرا.

 

گەنجانی چەپ و دژەفاشیستی ئەڵمانی و هەروەها گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، بە وتنەوەی دروشمی بژی عەفرین و بژی پەکەکە و بژی ئۆجالان ڕێپێوانێکی پێنج کیلۆمەترییان ئەنجامدا.

 

هەروەها ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان بە دەستەوە گرت و بە نووسینی پانکاردێکی گەورە داگیرکارییەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin