Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا پشتگیریی هێرشەکەی سەر سوریا دەکات

2018-04-14 09:31:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی تورک کە بە هێرشی داگیرکاری بەشێکی خاکی باکوری سوریای داگیرکردووە، پشتگیری دەکات لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکەی سەر سوریادا ڕاگەیاند.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورک دوێنێ وتبووی، کە قسەی لەگەڵ پوتین و ترامپ کردووە و پێی وتوون کە دۆخی سوریا ئێستا ئارامە، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدابوو، کە پێناچێت هێرش بکرێتە سەر سوریا.

 

لە پاش ئەو قسانەی ئەردۆغان، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەڵوێستێکی تا ڕادەیەک پێچەوانەی پیشاندا و پشتگیریی ئەو هێرشەی کرد.

 

ئەوەش دەیسەلمێنێت، کە سیاسەتی توکیا کە لە نێوان ڕوسیا و ناتۆدا دابەش بووە، ئاڵۆزیی تێدا پێکهاتووە و ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin