Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەگەر شەڕی ئیدلب بەردەوام بێت دوو ملیۆن ئاوارە ڕوودەکەنە تورکیا

2018-04-14 10:21:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پانۆس مۆمتزیس، بەرپرسی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کە ئەگەر شەڕی ئیدلب بەردەوامیی هەبێت دوو ملیۆن ئاوارە ڕوودەکەنە تورکیا.

 

شەوی ڕابردوو، پانۆس مۆمتزیس، بەرپرسی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارە دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی سوریادا و ئەگەری ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی سووری، هۆشداری دایە تورکیا.

 

ناوبراو وتی: دۆخی سوریا لە ئێستادا لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە نالەبارترین دۆخدایە، لە ساڵی ٢٠١٧دا ٧٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، لە مانگی ڕابردووشدا ٤٠٠ هەزار کەسی دیکە لە باشوری ئیدلبەوە بەرەو ناوەندی ئیدلب ئاوارەبوون، واتە لە ئێستادا دوو ملیۆن کەس لە ئیدلبن.

 

لە بەردەوامیشدا وتی: ئەوانەی ئاوارانەی ئدلیب پێشتر چووبوونە عەفرین گەڕاونەتەوە، ژمارەیەکی زۆریش کە لە تەل ڕەفعەت ماونەتەوە ناچاربوون پارە بدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ئیدلب شوێنی جێگربوونی چەتە سوننەکانی سەربە تورکیایە و لە ژێر فەرمانی حکومەتی تورکدا دەستێوەردانی سەربازی لە ناوچەکەدا دەکەن.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin