Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاردانەوەکانی ئێران دژی هێرشی سەر سوریا فراوانتربووە

2018-04-14 10:41:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش هێرشی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر بارەگا سەربازییەکانی سوریا، حکومەتی ئێران بە توندی کاردانەوەی پیشاندا و سەرۆکانی ئەو حکومەتانەی بە تاوانکار ناوزەد کرد.

 

سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە دژی هێرشی سەر سوریا کاردانەوەیان پیشاندا.

 

چەند خولەکێک پێش ئێستا سەید عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: ئەو هێرشە تاوانە، سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا تاوانکارن، ئەوان لەو تاوانە هیچ سوودێکیان پێ ناگات، وەکچۆن لە هێرشی سەر ئەفغانستان و عێراق هیچ سوودێکیان بەدەستنەهێنا.

 

لەلایەکی دیکەوە، یەدوڵا جەوانی، ڕاوێژکاریی سیاسەتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند، کە ئەمریکا بەرپرسی هەموو دەرهاویشتەکانی ئەو هێرشەیە، دەرهاویشتەکانی هێرشەکە بە دڵنیاییەوە بە زیانی ئەمریکا دەبێت.

 

جێگای ئاماژەیە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو هێرشەی شەرمەزارکردبوو.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin