Smiley face
Smiley face
Smiley face

مێرکل: دەستێوەردانی سەربازی لە سوریادا پێویست بوو

2018-04-14 12:30:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئانگێلا مێرکل، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا پشتگییریی هێرشی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سوریای کرد و وتی، کە دەستێوەردانی سەربازی پێویست بوو.

 

لە درێژەی هەڵوێستەکان لە بەرامبەر هێرشی سەر بارەگا سەربازییەکانی سوریا، حکومەتی بەرلینیش هەڵوێستی ڕاگەیاند  و پشتگیریی هێرشەکەی کرد.

 

ئانگێلا مێرکل، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە دەستێوەردانی سەربازی پێویست بوو، ئێمە پشتگیریی ڕێککەوتنی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا دەکەین و هێرشەکەمان پێ کردەوەیەکی گونجاوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی پێنجشەممە ئانگێلا مێرکل ڕایگەیاندبوو، کە لەو هێرشەدا بەشداری ناکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin