Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌رکوک، به‌ پێشه‌نگایه‌کى شێوه‌کاریى ئه‌نفال بیرهێنرایه‌وه‌

2018-04-14 14:33:45



ڕۆژنیوز ـ ڕێباز سه‌باح


له‌ شارى که‌رکوک ماڵى ڕۆشنبیرى که‌رکوک بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال پێشه‌نگایه‌کى شێوه‌کاریی کرده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ ماڵى ڕۆشنبیرى که‌رکوک له‌ باخچه‌ى ته‌په‌ پێشانگایه‌کى شێوه‌کاریی بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال کرده‌وه‌، که‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کانى که‌رکوک به‌شداریان تێدا کرد.


یوسف ته‌یب لێپرسراوى ماڵى ڕۆشنبیرى که‌رکوک بۆ ڕۆژنیوز وتى: وه‌ک ماڵى ڕۆشنبیرى که‌رکوک هه‌ستاین به‌ کردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌ک بۆ  هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌کاریى شاره‌که‌ له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ گوزارشتکردن له‌ ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان و برایه‌تى له‌ شاره‌که‌دا.

 


وتیشى: ئومێد ده‌که‌ین سیاسییه‌کان ته‌بایى نێوان پێکهاته‌کان بپارێزن و وێنه‌یه‌کى جوان نیشانى هاوڵاتییان بده‌ن، ئێمه‌ش له‌م پێشانگایه‌دا که‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى تێدا به‌شداره‌، ده‌مانه‌وێت به‌ هه‌موو لایه‌ک بڵێین که‌رکوک شارى ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin