Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوردانی ئەوروپا سوورن لەسەر دژایەتیکردنی داگیرکاریی عەفرین

2018-04-15 08:32:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا، لە دژی داگیرکارییەکانی سەر عەفرین و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی.

 

ئێوارەی دوێنێ، لە چەندین شاری وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەمسا خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە دژی تاوانەکانی حکومەتی تورک لە دژی گەلی کورد.

 

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، لە دژی تاوانەکانی حکومەتی تورک لە عەفرین چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان بایکۆتکردنی گەشتیاری بۆ تورکیایان وەک فشارێک بۆ سەر حکومەتی تورک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەو تاوانانە ڕاگەیاند.

 

لە شارەکانی گیسن، درەسدەن و هامبورگی ئەڵمانیاش، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین و گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، چەند چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی عەفرین" وترایەوە.

 

هەروەها لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، ڕێپێوانێک بۆ پشتگیریکردنی عەفرین ئەنجامدرا، گروپە سۆسیالیست و ئانارشیستەکان لەو چالاکییەدا بەشدارییان کرد و لە کۆتاییدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داگیرکارییەکانی حکومەتی تورکیان شەرمەزارکرد.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin