Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ: ئەمریکا ئامادەی هێرشی دووبارەیەوە بۆ سەر سوریا

2018-04-15 09:09:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەگەر ڕژێمی سوریا جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربێنێت، ئەمریکا ئامادەیە کە دووبارە هێرش بکاتەوە سەر بارەگاکانی.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترامپ هۆشداری دایەوە سوریا، کە لە ئەگەری بەکارهێنانی دووبارەی چەکی کیمیایی، دیسانەوە هێرش دەکەنەوە سەر سوریا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە بەرەبەیانیی دوێنێ ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە هێرشێکی هاوبەشدا، چەندنین بارەگای چەکی کیمیایی ڕژێمی سوریایان کردە ئامانج.

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە ئەنجامی ئەو هێرشانە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سوریای تێکشکاندووە و پرۆژەی چەکی کیمیایی ڕژێمی سوریای چەندین ساڵ وەپاش خستووەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێ لەسەر داوکاریی ڕوسیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی هێرشەکەی سەر سوریا ئەنجامدرا، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامی ئەرێنیی بۆ ڕوسیا بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێڕشە بەدواوە نەبوو.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin