Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی سێ براکە، مۆڵەت لە سوپای تورک وەردەگیرێت

2018-04-15 11:23:30



ڕۆژنیوز - شیلادزێ

 

بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو سێ برایەی، کە حەوت ڕۆژ بەر لە ئێستا لە بۆردوومانەکانی سوپای تورکدا لە شارەدێی شیلادزێی کۆمەڵکوژکران، کەسوکارەکانیان لە خاکی باشوری کوردستاندا، مۆڵەت لە سوپای تورک وەردەگرن.

 

حەوت ڕۆژ پێش ئێستا، سوپای تورک ناوچەکانی دەوروبەری شیلادزێی بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا سێ برا بە ناوەکانی ڕەمەزان محەمەد، مەجید محەمەد و تاهیر محەمەد کۆمەڵکوژکران، سەرئەنجام دوو ڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک لە هاوڵاتیان تەرمی ئەو برایانەیان دۆزییەوە، بەڵام بەهۆی تۆپبارانەکانەوە نەیانتوانی تەرمەکان ببەنەوە بۆ شیلادزێ و بە خاکیان بسپێرن.

 

ئەمڕۆ سوپای تورک بە هاوڵاتیانی ڕاگەیاندووە، کە تا کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ بۆیان هەیە بچنە ناوچە بۆردوومانکراوەکانەوە و تەرمەکەن وەرگرنەوە، واتە حکومەتی تورک لە ناو خاکی باشوری کوردستاندا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و پاشانیش وەک حوکمڕان مۆڵەت دیاریدەکات بۆ هاوڵاتیان کە کەی لە بچنە ناو ئەو ناوچانەوە کە هی خۆیانە.

 

هاوڵاتیانی شیلادزێ بەڕێکەوتوون بەرەو گوندی تمتمی سەر بە شیلادزێ کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدراوە و وابڕیارە تا کاتژمێڕ ٠١:٠٠ تەرمەکان بگەڕێننەوە بۆ شیلادزێ و بەخاکیان بسپێرن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin