Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیسرائیل جبەخانەیەکی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج

2018-04-15 11:42:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، جبەخانەیەکی هاوبەشی ئێرانی-لوبنانییان لە سوریا کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٢٠ ئەفسەری ئێرانیی کوژراون.

 

بەگوێرەی بەشێک لە میدیا عەرەبی و جیهانییەکان، شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، هێرشیان کردووەتە سەر جبەخانەیەکی سەربازیی ئێران لە ناوچەی جەبل عەزانی باشوری حەلەب.

 

ڕۆژنامەی جورازلیم پۆستی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، کە ئەو هێرشە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر بارەگایەک، کە پێشتر هێزەکانی سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنانی تێدابووە.

 

سکای نیوزیش ڕوودانی تەقینەوەی لەو بارەگەیدا پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندوە، کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی نەناسراو ڕوویداوە.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندوە، کە هێرشەکە کراوەتە سەر جبەخانەیەکی ئێرانی-لوبنانیی هاوپەیمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد.

 

ژمارەیەکی دیکە لە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سعودییەش، کوژرانی ٢٠ ئەفسەری ئێرانییان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ڕاگەیاندووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin