Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەنێوان چەتەکانی نووسرە و سوپای ئازاد-دا لە ئیدلب شەڕە

2018-04-15 12:53:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری ئیدلب-ی سوریا، شەڕێکی سەخت لە نێوان چەتەکانی بەرەی نووسرە و چەتەکانی سوپای ئازاد-دا ڕوودەدات.

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئیدلبەوە، لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا، لەنێوان چەتەکانی نووسرە و سوپای ئازاد-دا شەڕێکی سەخت ڕوودەدات.

 

ڕاگەیەندراوە، کە لە بەیانییەوە تا ئێستا چەتەکانی نووسرە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی سوپای ئازاد-دا گرتووە.

 

چەتەکانی نووسرە و سوپای ئازاد هەردووکیان سەربە تورکیان و ماوەیەکی درێژە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا ڕوودەدات، بۆ ئەوەی سەروەری خۆیان بسەپێنن.

 

دوێنێش، پانۆس مۆمتزیس، بەرپرسی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئیدلبەوە هۆشداری دابوو، کە ئەگەر لە ئیدلبدا شەڕ ڕووبدات، دوو ملیۆن ئاوارە ڕوودەکەنە تورکیا.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin