Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی سێ براکەی شیلادزێ بەخاک سپێردران

2018-04-15 13:51:29



ڕۆژنیوز – شیلادزێ

 

ئەو سێ برایەی لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک-دا شەهیدبوون، بەخاک سپێردران.

 

دوای مۆڵەت وەرگرتن لە سوپای تورک، ئەمڕۆ تەرمی سێ براکەی شیلازدێ (ڕەمەزان محەمەد، مەجید محەمەد و تاهیر محەمەد)، لە گوندی نێروە سیتۆ هەڵگیرانەوە و پاش شتنیان لە ئاوی شین (ئاڤاشین)، پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدرا و کاتژمێر ١:٥٠ خولەک لە گۆڕستانی شیلادزێ بەخاک سپێردران.

 

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سنوورەکە ئامادەن.

 

ئەو سێ برایە، حەوت ڕۆژ پێش ئێستا بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی نێروە سیتۆ-ی سەر شارەدێی شیلادزێ شەهیدبوون و دوێنی تەرمەکانیان دۆزرەیوە، بەڵام بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە نەتوندرا تەرمەکان هەڵبگیرێنەوە.

 

ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدەکان مۆڵەتیان لە سوپای دەوڵەتی تورک وەرگرت و بۆ بردنەوەی تەرمەکان بەو مەرجەی هەتا کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ تەرمەکان لە ناوچەکە ببەن.

 

 


 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin