ڕۆژنیوز – زوبێر برادۆست
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن-دا پێشێلکاریی دەستیپێکرد و ڕێگریی لە بانگەشەکردنی لیستی ١٢٠ دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ٣:٠٠ کاتژمێر لە گوندی قوڕەگۆ-ی سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کاندیدانی لیستی ١٢٠ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکەن، بەڵام ئاسایش ڕێگریی لە لایەنگرانی ئەو لیستە دەکات.
لایەنگرانی لیستی ١٢٠ لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستانەوە بەرەو گوندی قوڕەگۆ بەڕێکەوتن، بۆ بەشدارییکردن لە دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەکردنەکەدا، بەڵام لە بازگەی خەتێ-ی سەر بە شارەدێی بالیسان، رێگریی لەو هاوڵاتیانە کرا، کە لە دەڤەری سۆران و سیدەکان-ەوە بەرەو گوندەکە بەڕێکەوتبوون.
ئاسایش بەو کەسانەی وتووە:"لەسەروو خۆمانەوە ئەمرمان پێکراوە، ڕێگا بەهیچ کەسێک نادەین، بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ هەر لیستێک لە بازگەکەوە تێپەڕببێت".
ئەم پێشێلکارییە لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ دەستپێکی باگەشەکانە بۆ هەڵبکژرادنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق.
ش.ف