Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاسایشی ئێزدخان: ڕێگانادەین کەس ڕۆژی گەلەکەمان تاریک بکات

2018-04-15 14:58:48



ڕۆژنیوز – ئیبراهیم ئێزدی

 

هاوڵاتیانی ئێزدی هەموو ساڵێک سێیەم چوارشەممەی مانگی نیسان وەک ڕۆژی چوارشەممەسوور دەکەنە جەژن و سەری ساڵ پیرۆزدەکەن، ئەندامانی ئاسایشی ئێزدخان دەڵێن: ڕیگانادەین لەو ڕۆژەدا ڕۆژی گەلەکەمان تاریک بکرێت.

 

ئەمساڵ، دەبێتە چوارەمین ساڵ کە هاوڵاتیانی ئێزدی لە شەنگالی ڕزگارکراودا چوارشەممەسوور پیرۆزدەکەن، چەند ئەندامێکی ئاسایشی ئێزدخان لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دوان.

 

بەسمان عەلی، ئەندامی ئاسایشی ناوەندی شەنگال دەڵێت: سەرەتا جەژنی چوارشەممەسوور لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلەکەمان پیرۆزدەکەم، ئێمە وەک ئاسایشی ئێزدخان بەڵێن دەدەین، کە لەو ڕۆژەدا گەلەکەمان بپارێزین و ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشیان بپارێزین.

 

 

ئەندامێکی دیکەی ئاسایشی ئێزدخان بە ناوی  تەلال خێرۆ وتی: چوارشەممەسوور لە بابە شێخ و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەم، با هەمووان بزانن کە لەسەر خاکی خۆمان جەژنەکەمان پیرۆزدەکەین، زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە جارێکی دیکە لە سەر خاکی خۆمان بە دڵێکی شادەوە پێشوازیی جەژن دەکەین، لەم سەردمە هەستیارەدا داوا لە گەلەکەمان دەکەم، کە بە ئیرادەی خۆیانەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

 

 

موراد حسێنیش قسەی بۆ کردین و وتی: زۆر خوشحاڵین کە پاش ئەو هەمووە سەختی و زەحمەتییە لەسەر خاکەکەمان جەژن پیرۆزدەکەین، وەک ئەندامانی ئاسایش ڕایدەگەینین، کە نایەڵین کەس ڕۆژی گەلەکەمان تاریک بکات و تا کۆتایی بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین.

 

 

ب.ل

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin