Smiley face
Smiley face
Smiley face

لیستی ١٢٠ بەگردبوونەوەیەکی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپیکرد

2018-04-15 16:05:17



ڕۆژنیوز – محەمەد حەسەن

 

لیستی نەوەی نوێ ژمارە ١٢٠، کە پێکهاتووە لە 'جوڵانەوەی نەوەی، تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی گەل'، بە ئاهەنگێکی جەماوەری لە دەڤەڕی ڕاپەڕینەوە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی دەستپێکرد.

 

کەمێک لەمەوبەر، لە شارۆچکەی ڕانییە لە دەڤەری ڕاپەڕین، ئاهەنگی لسیتی ١٢٠ لە لە گوندی قوڕەگۆ لە نزیک لۆفەکانی گڵەزەرد بە وتاری کاندیدەکان دەستیپێکرد.

 

 

لە وتارەکاندا داوایان لە لایەنگران و هاوڵاتییان کرد، کە دەنگ بە لیستی ١٢٠ بدەن بە ئامانجی گۆڕینی حکومڕانی ٢٧ساڵەی باشوری کوردستان.

 

دوای وتارەکان، ئاهەنگی جەماوەری دەستیپێکرد و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت، کە ٥٠٣ کاندید لە هەرێمی کوردستاندا کێبڕکێ لەسەر بەدستهێنانی ٤٦ کورسی پەرلەمانیی عێراق دەکەن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin