Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣ ئەندامی باڵای میت کوژران.. نوێکراوەتەوە

2018-04-15 16:44:43



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەربارەی چالاکی گەریلاکان، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی نۆ سەربازی تورک و سێ ئەندامی باڵای میتی لە شەڕەکانی سنووری سێرت، لێلیکان، گەڤەر و چەلێ ڕاگەیاند.

 

دەربارەی دواین دۆخی شەڕ لە سنوورەکانی سێرت، گەڤەر و چەلێ لە باکوری کوردستان، و لێلیکان لە سنووری باشوری کوردستان، کەمێک لەمەوبەر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند:"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلیلا و شەهید بەستا،  لە چالاکییەکی گەریلاکاندا لە ٢٣ی مانگی ڕابردوو لە سێرت، ئۆتۆمبێلێکی میتی تورک کراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و تێیدا سێ ئەندامی باڵای میت کوژراون، هەروەها دەست بەسەر چەندین جۆر چەکە و تەقەمەنییاندا گیراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا، دوو هەڤاڵمان شەهیدبوون".

 

هەپەگە ڕاشیگەیاند: ئێوارەی دوێنی ١٤ی بنیسان،  لە لێلیکان ی سەربە باشوری کوردستان، گەریلاکانمان لە چالاکییەکدا گورزێکی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاندووە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پێنج سەربازی تورک کوژراون.

 

دەربارەی چالاکی گەریلاکان لە سنووری گەڤەر، هەپەگە ڕایگەیاند: پێش نێوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانمان لەگردی عەلی شێر دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام داوە، تێیدا چەندین سەربازی تورک کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرانەبووە.

 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: لە ٣٠ی مانگی ڕابردوودا، گەریلاکان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج و تێکیانشکاندووە، ئەوەی ئاشکرابووە چوار سەربازی تورک لەو چالاکییەدا کوژراون.

 

هەپەگە چالاکییەکی دیکەی گەریلاکانی لە سنووری چەلێ ئاشکرا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، "چەندین سەرباز کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەبووە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin