ڕۆژنیوز - کەرکوک
تەقینەوەیەکی بەهێز شاری کەرکوکی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.
کەمێکـ پێش ئێستا، لەناو مەعرەزەکانی "پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل" لە گەڕەکی (حەی خچراو)ـی شاری کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا.
عەقید ئەفراسیاو کامل وتەبێژی بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئۆتۆمبێلێک بۆمبڕێژکراو بووە لە بازگەی پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی 'حی خزرا'، بە کاروانی کاندێدێکی بەرەی تورکمانیدا تەقایەوەتەوە، جگە لە زیانی گیانی چەندین ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە و سووتاوە".
وتیشی:"بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ۱٦ کەس برینداربوووە و کەسێکیش کوژراوە، بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە".
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کە لە شایەتحاڵێکەوە لە شوێنی ڕووداوەکە وەریگرتووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کوژاراو برینداری زۆر هەیە، دوابەدوای تەقینەوەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیەکی زۆر کراوە، کوژراو بریندارەکانیش هاولاتییان و کەسانی سەربازیشیان تێدایە.
س.ح