Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەپەگە: ئێمە تۆڵەی شەهیدانی شیلادزێ دەکەینەوە

2018-04-15 18:33:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەربارەی شەهیدبوونی گەریلایەک و سی هاوڵاتیی سنووری شیلادزێ، لە راگەیەندراوێکدا نەپەگە ڕایگەیاند: دەبێت گەلەکەمان بێدەنگ نەبێت بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک، ئێمەش بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی سنووری شیلادزێ کرد و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەشی دا.

 

نەپەگە ڕایگەیاند: دەولەتی داگیرکەری تورک دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد هێرشی دڕندانە دەکات، لەم دواییانەشدا ویستیان باشوری کوردستان و دەڤەری برادۆست داگیربکەن.

 

ڕاشیگەیاند: سوپای تورک بە فڕۆکە و چەکی قورسەوە هاولاتیانی مەدەنی بۆردوومان و تۆپباران دەکات و گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکات، لە ١٠ی ئەم مانگەدا لە شیلادزێی سەربە ئامیدی لە بادینان سوپای تورک سێ برای بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژکرد، لە کاتێکدایە لە گوندەکەی خۆیان سەرقاڵی کارەکانی خۆیان بوون.

 

نەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە:"لە نزیک هەمان سنووردا، لە ٢٢ی مانگی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکەوە، هەڤاڵمان دەمهات زیندان 'ڕێکانی' شەهیدبوو، ئەمەش شتێکی ڕێککەوت نییە، بەڵکو ئامانجی سوپای تورک کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد و کۆچبەربوونی هاوڵاتییانە.

 

نەپەگە داوا دەکات، کە لەبەرامبەر هێرشەکاندا گەلی کورد دەنگی ناڕەزایی هەڵبڕێت و بەهەموو شێوەیەک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت:"دەبێت درێژە بە بەرخۆدانەکانمان بدەین تا بەدەستهێنانی ئازادی یەکجاری لە چوار پارچەی کوردستاندا".

 

لە کۆتاییدا نەپەگە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەمهات زیندان و سێ برا شەهیدەکەی دیکەی شیلادزێ کردووەو رایگەیاندووە:"بەڵێن دەدەین، تا تۆڵەی شەهیدان نەکەینەوە کۆتایی بە بەرخۆدانەکانمان نەهێنین".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ تەرمی سێ براکەی شیلازدێ (ڕەمەزان محەمەد، مەجید محەمەد و تاهیر محەمەد)، لە گوندی نێروە سیتۆ هەڵگیرانەوە و پاش شتنیان لە ئاوی شین (ئاڤاشین)، پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدرا و کاتژمێر ١:٥٠ خولەک لە گۆڕستانی شیلادزێ بەخاک سپێردران.

 

تەرمی شەهیدانی شیلادزێ

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin