Smiley face
Smiley face
Smiley face

بومەلەرزەیەک لە سلێمانی و هەولێری دا

2018-04-16 08:46:01



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٤پلەی رێختەر لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی و هەولێری و هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێنا.

 

بەگوێرەی بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک، بومەلەرزەیەک بە قوڵایی ٩کیلۆمەتر و لە دووریی ٢٥ لە شارۆچکەی کۆیەوە، لە دووریی ٤٤ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی قەڵادزێ و دووریی ٤٠ کم لە شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی داوە.

 

هەر بەگوێرەی بەڕێوبەرایەتییەکە، بومەلەرزەکە گوڕەکەی ٤.٤ پلەی ڕێختەر بووە و لە تەواوی ناوچەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەستی پێکراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin