Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام ناشتن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

2018-04-16 11:45:32



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامی


به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستان، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام ناشتن به‌ڕێوه‌چوو.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌زار نه‌مام به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆ و ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندکارانی زانکۆکه‌ نێژران.


هه‌ڵمه‌تى نه‌مام ناشتنه‌که‌ بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستان بوو، ئه‌و نه‌مامانه‌ى که‌ نێژران، نه‌مامى ژاڵه‌ بوون.


ڕۆژی ١٦ی نیسانی هه‌موو ساڵێک ڕۆژی ژینگه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، له‌م ڕۆژه‌دا گرنگیی زیاتر به‌ ژینگه‌ ده‌درێت و چالاکى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin