Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە شەنگال ئامادەکاریی بۆ جەژنی چوارشەمە سور دەکرێت

2018-04-16 12:03:57



ڕۆژنیوز – سالم ئەمۆ

 

لە شەنگال بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەکاریی بۆ جەژنی چوارشەمە سور دەکرێت و بەهیوای دەستپیکردنی ژیانێکی نوێ هەنگاو دەنێن.

 

ڕۆژی ١٨ی نیسان-ی ئەمساڵ جەژنی چوارشەمە سور-ی ئێزدییەکان، کە بەپێی ڕۆژژمێری ئێزدی یەکەم چوارشەمەی مانگی نیسانە و باوەڕیان وایە لەو ڕۆژەدا گەردوون دروستبووە و فریشتەی مەلیکە تاوس هاتووەتە سەر زەوەی.

 

چوارشەمە سور جەژنێکی تایبەت و پیرۆزی ئێزدییەکانە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا سەردانی لالش دەکەن و مەراسیمی ئاینیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن، ڕەنگکردنی هێلکەی کوڵاو یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو جەژنە و نان و کونجی بەڕۆن دروست دەکەن و بەسەر هەژاراندا دابەشی دەکەن.

 

سەید عەلی، دوکاندارێکی شەنگالە و جەژنی چوارشەمە سور-ی لە ئێزدییەکان پیرۆزکرد و هیوای خواست، کە ئەم جەژنە ببێتە هۆی یەکگرتنی هەموو خەڵکی ئێزدیی.

 

 

سید عەلی، ئاماژەی بە داگیرکردنی شەنگال کرد لەلایەن چەتەکانی داعشەوە و وتیشی: باوەڕمان نەدەکرد، کە جارێکی دیکە بتوانین لەسەر خاکی خۆمان ئەم جەژنە پیرۆز بکەین، ئێستا دڵخۆشین کە جەژنەکەمان پیرۆز دەکەین، ئێمە هیچ کات دەست لە کلتوری خۆمان هەڵناگرین.

 

هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی زێدۆ شەمۆ، جەژنی چوارشەمە سوری پیرۆزکرد و هیوای خواست، کە ئەو دیلانەی لەدەستی چەتەکانی چەتەکانی داعش-دا ماون ئازاد بکرێن.

 

 

زێدۆ، وتیشی: بە دڵخۆشیی و جۆش و خرۆشەوە ئامادەکاریی بۆ جەژنەکەمان دەکەین، لەدوای فەرمانەکەش زیاتر گرنگیی بە کلتور و جەژن و بۆنە تایبەتەکانی خۆمان دەدەین.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin