ڕۆژنیوز ـ بۆتان و هاوڕێ
له شارۆچکه‌ی که‌لار، کۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسیه‌کان و قائیمقامی که‌لار ئه‌نجامدرا و تێدا بڕیاردرا، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سێی ئێواره‌وه تا ۱۱ی شه‌و بێت.
ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می لایه‌نه سیاسییه‌کان و قایمقامی که‌لار و ئیداره‌ی گه‌رمیان له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، کۆبوونه‌وه‌که په‌یوه‌یست بوو به بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن و کاتی بانگه‌شه و سزای سه‌رپێچیکاران.
شێخ عه‌بدوڵا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، له باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌که‌وه بۆ ڕۆژنیوز وتی: له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان کۆبوینه‌وه له‌سه‌ر کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌مووان هاوڕا بوون له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی کۆبونه‌وه‌که.
شێخ عه‌بدوڵا، وتیشی: له کۆبونه‌وه‌که‌دا بڕیاردرا ڕۆژانه بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردن له کاتژمێر ۳‌ی ئێواره بۆ ۱۱ شه‌و بێت، که‌س هه‌وڵی ئیستفزازکردنی خه‌ڵک نه‌دات، ئازادی له خه‌ڵک نه‌شێوێنرێت، له شوێنه گشتیه‌کان و هێماکانی هاتوچۆ وێنه و پۆسته‌ری کاندید و لیسته‌کان هه‌ڵنه‌واسرێت.
باسی له‌وه‌شکرد: بریاڕیش درا، هه‌ر حزبێک سه‌رپێچی بکات ده‌بێت سزا بدرێت و سزاکه‌ش له لایه‌ن کۆمیسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاریکراوه، که بڕه‌که‌ى پێنج ملیۆن دیناره.
ک.ک