ڕۆژنیوز- ئاشتى و بڕیار
ڕۆژی کیمیابارنی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە، کرا بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان و ساڵانە لەو یادەدا ژینگەی باشور لە ژەهری ئەو گازە پاک دەکرێتەوە.
ئێوارەی ١٦/٤/١٩٨٧ ڕژێمی لەناوچووی بەعس، شێخ وەسان و بالیسانی کیمیا باران کرد، بەمەش دۆڵی بالیسانی خۆشناوەتی بووبە یەکەمین قوربانی چەکی کیمیاویی ئەو ڕژێمە لە باشوری کوردستان.
لەو کیمیابارانکردنەدا ٢٦٤ ھاوڵاتی شەھید و زیاتر لە ٤٠٠ ھاوڵاتی بریندار بوون، هەروەها هەوا و ژینگەی ناوچەکە تێکەڵ بە ژەهر بوو، ھەر بۆیە حکومەتی هەریمی کوردستان ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی ژینگەی کوردستان دیارییکرد.
ئەمڕۆش لەو یادەدا لە شارەدێی بالیسان بە مەراسیمێک یادی قوربانیانی کیمیاباران کرایەوە و چەند باڵندەیەکیش ئازادکران و گەڕێندرانەوە بۆ ژینگەی خۆیان.
هەروها، له‌شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵمه‌تێکى نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌چوو، یادی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران-یش کرایەوە.
چالاکییەکە لەلایەن ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه بەڕێوەچێت و بڕیارە لەم هەفتەیەدا شەش چالاکیی ئەنجام بدەن، کە خۆی دەبینێتەوە لە چانندی گوڵ و نەمام و خەڵاتکردنی ژینگەپارێزان.
لهکارنامهیاندایه کاروچالاکییه ژینگه‌ییه‌کانیان شارۆچکه‌ى ڕانیه‌و شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدیش بگرێته‌وه.
ش.ف