ڕۆژنیوز – ناوندی هەواڵەکان
تەڤگەری ئازادیی، کۆمەڵکوژیی سێ براکەی شیلادزێ شەرمەزار دەکات و دەڵێت: چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نییە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزارییە.
دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی سێ براکەی شیلادزێ (ڕەمەزان، مەجید و تاهیر محەمەد) بەدەستی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:"ئێمه وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بەتوندی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزاردەکەین، هەروەها بێ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان بە هاوکار دەبینین بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان".
هەروەها، هاتووە:" حکومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌رامبه‌ر به‌م هێرش و پالامارانه که رۆژانه به‌ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشسته‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی بەرپرسیارانەی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتییانە نیشان بدەن و سنوورێک بۆ ئه‌م هێرشە دڕندایه‌تیه دانێن".
تەڤگەری ئازادیی دەپرسێت، هۆکاری ئه‌و بێده‌نگی و ته‌سلیم کارییه چییه و بۆچی لە وابه‌سته‌بوون و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بەردەوامن؟ دەشڵێت:"با رای گشتی و ویژدانه هۆشیار و ئازاده‌کان بڕیار ده‌ربن، چیتر هێرش و پەلاماری دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلەکەمان مایەی قبوڵکردن نییە و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی مایەی شەرمەزارییە".
له کۆتایدا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی به‌رخودێری کورد و گه‌له‌گه‌مان له ده‌ڤه‌ری بادینان به گشتی وبه‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی هه‌ر سێ برای شه‌هید دەکات و بانگەوازیی دەکات، کە "گەلەکەمان خاوەن هەڵوێستی ڕادیکاڵ بێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ئەو بێدەنگیە بەچالاکی و هەڵوێستی شۆڕشگێرانە بشکێندرێت".
په‌یمان-یش دەدەن، کە به تێکۆشانیان نه‌هێڵن خوێنی پیرۆزیان به‌فیڕۆ بچێت.
ش.ف