Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپاى تورک له‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕفاندنى هاوڵاتیان

2018-04-16 15:05:36



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


چه‌ته‌کان و سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تی تورک له‌ عه‌فرین، دوو هاوڵاتی به‌ ته‌مه‌نیان ئه‌شکه‌نجه‌دا و چوار هاوڵاتی دیکه‌شیان به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ڕفاند.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسی هاوار بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌، چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌ ڕاجۆ و گوندی ئه‌لحه‌جه‌ربه‌کری گرێدراو به‌ ناوچه‌ی مابات له‌ سنورى عه‌فرین ده‌ستیان به‌ ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی که‌سانی مه‌ده‌نی کردووه‌.


سوپاى تورک دوو هاوڵاتی به‌ ناوی حه‌سه‌ن حاجی شێخۆ ٥٥ ساڵان و کۆلین بیلال ٨٥ ساڵان خه‌ڵکی هه‌رێمی ڕاجۆ سه‌ر به‌ عه‌فرین-یان ڕفاندوه‌ و پاشان تا بوراونه‌ته‌وه‌ ئه‌شکه‌نجه‌یان داون، هاوکات دوو برا به‌ناوی ئایات ئه‌حمه‌د و ماهیر ئه‌حمه‌د له‌ گوندی ئه‌لحه‌جه‌ر له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ڕفێندراون و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره‌.


هه‌روه‌ها دوو گه‌نجی دیکه‌، که‌ خه‌ڵکی گه‌ندی شه‌نگێلێ هه‌رێمی ڕاجۆن له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانی ئه‌لفه‌یله‌ق ڕه‌حمان، ڕفێندران و چاره‌نووسیان دیار نییه‌.
سوپاى تورک و چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ تورکیا ڕۆژانه‌ هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌ڕفێنن و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و عه‌فرینیان کردوه‌ته‌ دۆزه‌خێک بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى تێیدا ماونه‌ته‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin